نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان هه‌رزانفرۆش ده‌كرێت/کێشەی گەورەتر بەڕێوەیە

له‌ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایدەگەیەنن، نه‌وتی هه‌رێم هه‌رزانفرۆش ده‌كرێت و پڕه‌ له‌ كێشه‌ی بونیادی كه‌ بونه‌ته‌ گرفتی گه‌وره‌ بۆ ئێستا و له‌ ئاینده‌شدا ده‌بێته‌ كێشه‌ی گه‌وره‌تر و ئاڵۆزكاوتر بۆ هه‌رێم و خه‌ڵكه‌كه‌ی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی هیوا له‌ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویانكرده‌وه‌، به‌ پێویستی ده‌زانین دوباره‌ جەخت له‌ پێشنیارێكی پێشوومان بكه‌ینه‌وه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ بریتییه‌ له‌ راده‌ستكردنیی نه‌وت به‌ سۆمۆ به‌ گوێره‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم پێشتر رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كردوویانه‌.

ئەوەش وتراوە کە ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه‌ بنێت، ئه‌وا پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌ له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوپرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و گفتوگۆكانی ناو په‌رله‌مانیش بۆ تێپه‌راندنی بودجه‌ی 2021، به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

جەختیش کراوە کە پێویسته‌ كابینه‌ی نۆ چیتر له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ و كوشنده‌ی نه‌وت وه‌ك رابردو به‌رده‌وام نه‌بێت و به‌ خێرایی پێداچونه‌وه‌ بكات.

News Code 35653

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha