لەمپەرەکانی بەردەم ڕێککەوتننامەی شەنگال

ڕێکخراوی لۆفیێر بە ئاماژە بە ئەوەی کە کۆمەڵگای ناوچەیی لە شەنگال دەستێوەردانێکی لە واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەی شەنگال و بەڕێوە بردنی نییە، وتوویە کە بەشدار کردنی خەڵکی خۆجەیی مسۆگەر کەری ئەو ڕێککەوتنەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەتی ناوەندی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، 9ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2020 لە واژۆی ڕێککەوتننامەی شەنگال بۆ ئاوەدان کردنەوەی ئەو ناوچە ئیزدی نشینە و ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئەوێ هەواڵیان دا.

سەرەڕای ئەوەی کە چەندین جار لەسەر بەڕێوە بردنی ڕێکاری جیاواز لە لایەن هەرێمی کوردستان و بەغدا بۆ کردەیی کردنەوەی ڕێککەوتنەکە جەخت کراوە تا ئێستا ئەو ڕێککەوتننە بەڕێوە نەچووە و ئەو جۆرە کە ڕێکخراوی لۆفیێر دەڵێت تا کاتێک کە چاکسازی لە ئەو ڕێککەوتنە نەکرێت ئەگەری بەڕێوە چوونی تەواوی نییە.

گرینگ بوونی شوێنگەی جوگرافیایی شەنگال

ئەو ڕێکخراوە لە وەسفی گرینگایەتی شوێنگەی جوگرافیایی شەنگال نووسی: ناوچەی ئیزدی نشینی شەنگال لە پارێزگای نەینەوا کە بەشێک لە ناوچە جێناکۆکەکانی نێوان کورد و دەوڵەتی ناوەندییە، جێی گرتووە، لە باکووری ڕۆژاواوە دەگاتە پارێزگای حەسەکەی سووریا و لە باکووری ڕۆژهەڵاتیشەوە دەگاتە پارێزگای شڕناخ لە کوردستانی تورکیا . یەکێک لە پرسە گرینگەکان سەبارەت بە شەنگال ساڵەها شەڕ لە نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر ئیدارەی ئەو ناوچە ڕاگیێندراوە.

ئەو ڕێکخراوە سەبارەت بە کاریگەری ڕێککەوتنی شەنگال نووسی: ئەو ڕێککەوتننامەیە پێدەچێت ئاڵۆزییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کەم بکاتەوە بەڵام داخوازیی خەڵکی ناوچەکە بۆ چارەسەری کێشەکان لە ڕێگای سیاسیی لەبەرچاو نەگرتووە.

لۆفیێر جەختی کردووە کە تا کاتێک کە کەمایەتییەکان لە شەنگال لە چاو دەوڵەتی عێراق و هەرێمەوە وەکوو شتێکی خاوەن بەرژەوەندی چاو لێبکرێن دانوستانەکان هەر دەبێتە هۆی ناسەقامگیری ناوچەکە و بە گشتی عێراق.

کەموکۆڕییەکانی ڕێککەوتنی شەنگال

ئەو ڕێکخراوە لە ناتەواوییەکانی ڕێککەوتنی شەنگال بەشدار نەبوونی نوێنەری ڕاستەقینەی ئیزدییەکان لە دانوستانەکان لە سەر ئەو ناوچە و بەکار نەهێنانی ناوەندە خۆجەییەکان لە بەڕێوە بردنی ڕێککەوتنەکە ناوی بردووە. بەم پێیە، دانوستان بۆ ئاسایی کردنەوەی شەنگال بەس لەلایەن هەڵکەوتە سیاسییەکان لە هەولێر و بەغدا و بە بێ ئامادە بوونی نوێنەرانی ڕاستەقینەی ئێزدییەکان ئەنجام دراوە. خاڵی گرینگ ئەوەیە کە کۆمەڵگای ئێزدییەکان تەنانەت لە قۆناغی بەڕێوە بردنی ڕێککەوتنەکەش وەلا نراون بۆ نموونە مافی هەڵبژاردنی بەربژێر بۆ پۆستی قایمەقامیشیان نەبووە و هەروەها هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە ئەو ناوچە کە زۆربەیان ئیزدین مافی وەرگیران لە نێو هێزەکانی دابین کردنی ئاسایشیان نییە و لە کۆتاییدا، ئیزنی بەشداری لە ئاوەدان کردنەوەی ئەو ناوچەش نەدراوەتە خەڵکی خۆجەیی ئێزدییەکان.

چ لایەنگەلێک ڕێککەوتننامەی شەنگالیان واژۆ کردووە

ڕێکخراوی لۆفیێر جەختیشی کردووە کە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال بە ناوبژیوانی و واژۆی نوێنەراێک لە دەوڵەتی هەرێمی کوردستان، دەوڵەتی ناوەندی و دیپلۆماتگەلێک لە تورکیاوە واژۆ کراوە و نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەمریکا پاڵپشتی خۆیانیان ڕاگەیاندووە و بە بەڕێوە چوونیشی گەشبینن. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئێزدییەکان هیچ ڕۆڵێکیان نەبووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، یەکێک لە ناتەواوییەکانی دیکەی ئەو ڕێککەوتنە ڕێکنەخستنی هێزە جیاوازەکانە کە لە شەنگال جێگیرن. بەم پێیە، ئێستا، چوار هێزی پێوەندیدار بە ئیزدییەکان لە شەنگال جێگیرن. هێزەکانی بەرخۆدانی شەنگال نزیک بە 2500 هێز، هێزی پیشمەرگەی ئیزدی 7000  هێز، هێزەکانی ئیزەدخان  3000  هێز و نزیک بە 1500 بۆ 2000 هێزی ئیزدیی سەر بە حەشدی شەعبی لە شەنگال جێگیرن بەڵام بە پێی نووسراوی لۆفیێر، نیگەرانیی سەرەکی لەسەر ئەو ڕێککەوتنە ئەوەیە کە چ بڕیار و هەنگاوێک بەرانبەر ئەو هیزانە ئەبێ ئەنجام بدرێت و یان چلۆن دەتوانرێت ئەوان لە نێو هیزە ئەمنییەکانی فیدراڵی عێراق کە جێی ئەو هێزانە لە شەنگال دەگرنەوە، تێکەڵ بکرێن.

هادی پیر لە دامەزرێنەرانی ناوەندی ناسراو بە یەزدا و پەری ئیبراهیم لە ئەندامانی بنیاتی ئێزدییەکانی ئازادیش جەختیان کردووە لە رێککەوتنی شەنگال ڕێکاری لەبار بۆ بەشدار کردنی ئێزدییەکان لەوانە هەڵبژاردنی قایمەقام، داماڵینی چەک و تێکەڵ کردنی گرووپە جیاوازەکان لە ناو ناوچە و هەروەها پلان ڕێژی ستراتیژیک بۆ ئاوەدان کردنەوەی لەبەرچاو نەگیراوە.

لۆفیێر ئاوەها بابەتگەلێک بە لەمپەری سەر ڕێگای بەڕێوە چوونی ڕێککەوتننامەی شەنگال ناو دەبات و تەنیا ڕێگا بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پێداچوونەوەی لەلایەن هەولێر بو بەغدا دەزانێت. ئەو ڕێکخراوە جەختی کردووە کە هەڵکەوتە سیاسییەکان لە هەولێر و بەغدا ڕای خەڵکی خۆجەیی لە بڕیارەکان جێ بکەنەوە و ئەو خەڵکەش لە ڕێکخستنی هێزە ئەمنییە خۆجەییەکان و ئاوەدان کردنەوەی ئە وناوچە وێران بووەی دەستی داعش بەشدار بکەن.

News Code 35625

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =