بە پێی هەواڵی مێهر، عەلی ئەسغەر مونسان لە نامەیەکدا بۆ پارێزگاری کوردستانی نووسی: بە مەبەستی بەڕێوەبردنی مادەی 2ی یاسای پێک هێنانی رێکخراوەی میراتی کەلتوری وڵات لە سەر بابەتی تۆمار کردنی میراتی سروشتی وڵات، داری قسقەوانی پشت تەپۆڵکەی پەیچوون کە لە پارێزگای کوردستان، شاری سنە، بەشی کەڵاتەرزان، میرەدێی نگڵ، گوندی پەیچوون بە ژمارەی 582 لە 27ی خاکەلێوەی98 لە ڕیزی میراتی سروشتی نەتەوەیی تۆمار کرا.
موونسان داکۆکی کردووە: مافی خاوەنی ئەم ئاسەوارە دەپارێزرێت بەڵام پارێزرانی لە ئەستۆی ئەم وەزارەتخانە دایە و هەر جۆرە دەستێوەردان و کارێک کە ببێتە هۆی گۆڕان یان لەناوچوونی ئاسەوارەکە، قەدەغەیە.
وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستکرد هەروەها لە حەوت نامەیتردا بەشێوەی جیا جیا تۆماری حەوت ئاسەواریتری بە پارێزگاری کوردستان ڕاگەیاند.
داری بەڕووی گوندی باشماخی مەریوان، داری قسقەوانی پەیچوون، داری گوێزی بیساران، داری گوێزی بێساران، داری تووی بەردەڕەشە، داری پلک یان چناری گوندی بالکی مەریوان، و داری بەڕووی گوندی نژۆی بانە ئەو دارانەن کە وەکوو ئاسەواری سروشتی نەتەوەیی تۆمار کراون.
بۆچوونی ئێوە