بازاڕی سنە، میراتی پارێزراوی ئەردەڵانەکان

بازاڕی سنە کە لای خەڵکی سنە بە گوزەر ناسراوە، میراتی بەجێ ماوی سەردەمی ئەردەڵانەکانە و تا ئەمڕۆ پارێزراوە و تا ئێستاش گەورەترین بازاڕی ئەم شارەیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی گەشتیاریی- سەرگوڵ ئارەش: بازاڕی گەورەی شاری سنە کە خاوەن مێژوویەکی کۆنە، میراتی بەجێ ماوی سەردەمی ئەردەڵانەکانە وتا ئەمڕۆ پارێزراوە.

ئەم بازاڕە لە ساڵی 1046 بە فەرمانی سڵێمان خانی ئەردەڵان ساز کراوە. سڵێمان خان لە سەردەمی سەفەوییەکاندا وەکوو والی سنە ناسراوە و شاری سنەش بۆتە ناوەندی دەسەڵاتداری ئەو. بازاڕی سنە و قەڵای سنەدژ هاوکات ساز کران و لە کەرەستەی بەرد و خشت و ئاجور بۆ ساز کردنی کەڵک وەرگیراوە و تا ئێستاش هەر شێوازی کۆن و سونەتی خۆی پاراستووە.

ئەم بازاڕە خاوەن مزگەوت و حمام و کاروانسەرا و ... ە و لە ساڵی 1377دا لە لایەن ڕێکخراوەی میراتی کەلتوورییەوە بە ژمارەی 1775 لە ڕیزی ئاسەوارە نەتەوەییەکانی ئێراندا تۆمار کراوە.

بازاڕی سنە وەکوو لاکێش و هاوشێوەی گەڕەکەکانی ئێسفەهان ساز کراوە. سەرەتا بازاڕێکی گەورە بووە و پاشان لە سەردەمی پەهلەوییەکاندا بە هۆی ساز کردنی شەقام کراوەتە دوو بەشەوە و ناویان نراوەتە بازاڕی سەنەندەجی و بازاڕی ئاسەف کە لە لای خەڵکی سنە تا ئێستاش وەکوو گوزەری ئەمبەر و گوزەری ئەوبەر ناوی لێ دەبرێت.

بازاڕی ئاسەف و بازاڕی سنەیی ئەو بازاڕانەن کە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن بەهۆی سونەتی بونی شێوازەکەی و هەروەها بەهۆی ئەوەی هەموو جۆرە کەلوپەلێک لەوێدا دەست دەکەوێت و ڕەنگاوڕەنگی و خۆشیی و جموجۆڵێکی زۆر لێرەدا دەبینرێت کە ڕەنگە شەقامەکانی شار لەوانە بێ بەری بن.

داڵان و کۆڵان و حوجرەکانی ئەم بازاڕانە وایان کردووە بیرەوەرییەکانی خەڵک لەوێدا زیندوو ببنەوە و تا ئێستاش باشترین شوێن بۆ کڕینی شتومەکی پێویستی خەڵک بێت. ئەو کەسانەی بۆ یەکەم جار دێنە ناو ئەم بازاڕانە پێیان وایە پیشانگایەکی ڕەنگاوڕەنگ لە پێش چاویانە و شوێنێکی دڵ لاوێنە کە سەرنجی لاو و بەساڵاچووان بۆ خۆی ڕادەکێشێت.

هەر بەشێک لەم بازاڕە بۆ شتێک تەرخان کراوە و لەوێدا بازاڕ یان کۆڵانیک تایبەت دراوە بە شتومەکی ناوماڵ، بەشیک بۆ جلوبەرگ، بەشێک بەرگدووری و تەنانەت بۆ هەر جۆرە خواردنێکیش کۆڵانیک دیاری کراوە وەکوو ئەو شوێنەی کە بەهاراتی تێدا دەفرۆشن و لای خەڵکی ئەم شارە بە بازاڕ مووساییەکان دەناسرێت و ئەوەش بەهۆی ئەوەیە خاوەن دوکانەکانی ئەو بازاڕە سەرەتا مووساییەکان یان جوولەکەکان بوون.

لە گۆڕەپانی شۆڕش یان دەور مەیانەوە تا گەیشتن بەم بازاڕانە تەنیا چەند دەقە کات پێویستە. بازاڕی سنەیی و بازاڕی ئاسەف تەنیا بازاڕەکانی شاری سنە نین. بازاڕی سەرتەپۆڵەش وەکوو بازاڕێکی کۆن و تایبەتی ئەم شارە دەناسرێت کە مەودایەکی کورتی لە گەڵ ئەم بازاڕانە هەیە.

شاری سنە جگە لە بازاڕە سەرنج ڕاکێشەکانی، بە مزگەوت و بینا کۆنەکان، باخ و شوێنە سروشتییەکانی و هەروەها خەڵکەکەی کە بە میوانداریی باش ناسراون، شوێنێکی باشە بۆ گەشتیاران.

News Code 35615

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =