گەمارۆدانی ئاستانی قودسی رەزەوی دوژمنیی ئاشکرا لە گەڵ ئیسلامە

ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شێعەکانی لوبنان بە سەرۆکایەتی "عەبدولئەمیر قەبلان" لە بڵاوکراوەیەکدا وێڕای ئیدانە کردنی گەمارۆی ئاستانی قودسی ڕەزەوی، ئەم کارەی بە دوژمنیەکی روون زانی.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی "لوبنان24"، ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شێعەکانی لوبنان لە بڵاوکراوەیەکدا کارەکانی ئەم دواییانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ گەمارۆدانی ئاستانی قودسی ڕەزەوی ئیدانە کرد.

بە پێی ئەم هەواڵە، لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە: کاری ئەمریکییەکان لە گەمارۆدانی ئاستانی قودسی رەزەوی کارێکی نەیارانە بوو و واشینتن بەو کارە ئایینی پیرۆزی کردە ئامانج.

لەدرێژەی ئەم بڵاوکراوەدا داکۆکی کراوە: کاری ئەمریکا و گەمارۆدانی ئاستانی قودسی رەزەوی پێشێل کردنی بایەخە ئایینی و فەرهەنگیەکانە و دژی یاسای نیونەتەوەییە. ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان دەبێ ئەم کارە ئیدانە بکەن.

پێشتر حزبوڵای لوبنانیش ئەم کارەی ئەمریکای ئیدانە کردبوو. هەر لەم بارەوە حزبوڵا داکۆکی کرد: وێدەچێ هاوکات لە گەڵ دەستپێکی قۆناغی نوێی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، شێتی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتەش زیادی کردووە.

 روونی کردەوە: گەمارۆدانی ئاستانی قودسی ڕەزەوی و بەڕێوەبەرەکەی واتا ئەحمەد مەروی لە لایەن ئەمریکاوە، هەنگاوێکی بی وێنە دیتە ئەژمار. بە پێی ئەوەی کە ئاستانی قودس شوێنێکی پیرۆزە و جێگای چەند میلیۆن موسوڵمانە، ئەو کارە بێ ڕێزی بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەژمێردرێت.

News Code 35612

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =