ئێران هۆشداری به ئەمریکا دا/سکاڵا بۆ دادگای نێودەوڵەتی بەرز دەکەینەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران بە شێوەی فەرمی هۆشداری دایە ئەمریکا کە سکاڵا دەبەینە بەر دادگای نێونەتەوەیی.

بە پێی هەواڵی مێهر,  سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەمان لە ناردنی یاداشتێکی فەرمی و ڕادەست کردنی بە ئەمریکا لە ڕێگای باڵوێزخانەی سویسڕاوە هەواڵی دا.

ئەم لەم بارەوە وتی: لەم نووسراوەدا هۆشداری دراوەتە ئەمریکا کە ئەگەر کارە نایاساییەکانی خۆی دژی دیپلۆماتە ئێرانییەکان لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان ڕانەگرێت، دەبێ لە دەزگای دادی نیونەتەوەیی وڵامدەر بێت.

خەتیب زادە وتیشی: دەوڵەتی ئەمریکا ماوەیەکە دژی مافی نێونەتەوەیی هەنگاوی هەڵگرتووە و کێشەی بۆ دیپلۆماتە ئێرانییەکان و بنەماڵەکانیان ساز کردووە و ئەم کارەش بۆتە هۆی ئەوەی دیپلۆماتە ئێرانییەکان نەتوانن کاروباری خۆیان بەڕێوە ببەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆتاییشدا وتی: دەوڵەتی ئەمریکا سەرەڕای بەرپرسیارییەتی خۆی وەکوو میوانداری چەندین ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی هەرگیز میواندارێکی باش نەبووە و لە درێژەی مێژوودا هەوڵی داوە دیپلۆماتەکان و بنەماڵەکانیان ئازار بدات.

News Code 35602

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =