بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەکرەم ئیمام ئوغۆڵو شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبۆڵ هەوڵە نایاساییەکان و گەندەڵیی بەرپرسانی پێشووی شارەوانی ئەستەنبۆڵ کە لە پارتی داد و گەشەەوە بوون، ئاشکرا کرد.
ناوی هەندێک لە بەرپرسانی پلە بەرزی ئاکەپە لە ئەو دۆسیە هاتووتە ئاراوە، لەوانە عادڵ قارا ئیسماعیل ئەغڵوو وەزیری ئێستای ژێرخانەکان، کە لە ساڵی 2014 بۆ 2108 سەرۆکی ئیدارەی گواستنەوەی شاری شارەوانی ئەستەنبۆڵ بوو.
شیاوی باسە کە بۆ تەواو کردنی لێکۆڵینەوەکان لە شارەوانی ئەستەنبۆڵ و ناردنی دۆسیەکان بۆ دادگا، هاوکاری ئیدارەی پارێزگای ئەستەنبۆڵ و وەزارەتی ناوخۆی تورکیای پێویستە و بە پێی ئەوەی کە هەر دوو ناوەندەکە لە کۆنترۆڵی ئاکەپەیە، بە ئەنجام گەیاندنی ئەو دۆسیەگەکە لە داهاتوویەکی نزیک زۆر ئەستەم دەبێت.
بۆچوونی ئێوە