ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر 3 ناوەندی ئێرانیی

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ لە درێژەی هەڵوێستە دوژمنانەکانی ئەو وڵاتە دژی ئێران، 3 بنکەی ئێرانیی گەمارۆ دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی هەڵوێستە دوژمنانەکانی واشنتۆن دژی تاران، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی لە سەپاندنی گەمارۆی نوێ بە سەر 3 بنکەی ئێرانی هەواڵی دا.

لە بەیاننامەی کراو لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە لەو بارەوە هاتووە کە ڕێکخراوی پیشەی دەریایی، ڕێکخراوی هەوا و فەزا و ڕێکخراوی پیشەی ئاسمانی ئێرانیی خستووەتە نێو گەمارۆکانی ئەو وڵاتەوە.

مایک پەمپێئۆ بیانووی ئەو هەوڵە دژە ئێرانییەی خۆیی دابین کردنی چەکی بەرگری بۆ هێزەکانی بەرگری ئێرانی ڕاگەیاندووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ئیران بەردەوام لەسەر بەهێز کردنەوەی توانی بەرگری خۆی جەختی کردووە.

News Code 35587

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =