ژمارەی هێزی سەربازی پایتەختی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان زیاترە

چاوەڕی دەکرێ تا ڕۆژی شەممە، ژمارەی سەربازانی گاردی نەتەوەیی کە لە واشنتۆن جێگیر دەبن بگاتە 10 هەزار کەس .

بە پێی هەواڵی میهر بە گوێرەی هەواڵی بیزنس ئینسایدێر، حەوتەیەک تا ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی بایدن وەکوو چل و شەشەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا ماوە و هەر لە ئێستاوە شەقامەکانی واشینتن، پایتەختی ئەم ولاتە لە دەستی سەربازان دایە کە ژمارەیان زیاتر لە هێزەکانی جیگیربووی عێراق و ئەفغانستانە.

ئێستا شەش هەزار و 200 هێزی گاردی نەتەویی لە واشینتن جێگیر بوون و تا ڕۆژی شەممە ژمارەیان دەگاتە 10 هەزار کەس و ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئێستا دوو هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی لە عێراق و ئەفغانستان دان.

تەنانەت پێشبینی کراوە تا ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە، ژمارەی سەربازەکان بگاتە 15 هەزار کەس. شەوی پێشوو و هاوکات لە گەڵ کۆبوونەوەیەک کە بۆ دەرکردنی ترامپ ساز کرا بوو، وێنەی ئەو سەربازانە لە کۆنگرە بڵاو بووەوە کە لە سەر زەوین خەویان لێ کەوتبو.

بە وتەی دایرەی کاروباری مێژوویی سنا، تەنیا لە شەڕی دووهەمی جیهانی و ئاژاوەکانی واشینتن لە ساڵی 1968، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا شەویان لە کۆنگرە ڕۆژ کردەوە.

پێشتر لە مانگی ئوکتوبر، وەزارەتی ئاسایشی ئەمریکا خۆبەزل زانی ڕەگەزی سپی وەکوو گەورەترین مەترسی ناوخۆیی ئەو وڵاتە ناو برد.

ئێستا، پاش هۆشداری ئێف بی ئای، هەموو 50 ویلایەتەکەی ئەمریکا لە حاڵی ئامادەباش دان و ئەگەری شۆڕش کردنی هۆگرانی ترامپ زۆرە.

News Code 35580

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =