بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی سنووروانی پارێزگای کرماشان؛ سەرهەنگ جەهانگیر قادری، کەڵانتەری سنووریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری قەسرشیرین و سەرتیپ بەکر شاکر مەحموود کەڵانتەری سنووریی کۆماری عێراق لە سلیمانی بە مەبەستی گەشەدانی هاوکاری و پێوەندی سنووری نێوان دوو وڵات، پێکەوە دیداریان کرد.
سەرهەنگ قادری ویڕای داکۆکی لە سەر هاوکاری زۆرتری هەردوو لایەن و چارەسەر کردنی کێشە سنوورییەکان، وتی: ئەم چاوپێکەوتنە بە مەبەستی هاوکاری بۆ دابین کردنی ئاسایشی سنووری، بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ قاچاخی کەلوپەل، چەک و کحول، ئاژەڵ و هەروەها ئاسایشی کامیۆنەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی ئێرانی لە خاکی عێراق ساز کراوە کە ئاکامی باشی بۆ هەردوو وڵاتەکە بەدواوە دەبێت.
ئەو هەروەها سەبارەت بە بەرەنگاری لە گەڵ داگیرکەران و چالاکی گرووپە تێرۆریستییەکان وەک داعش، پژاک و دیکەی دوژمنان داوای لە سنووروانی عێراق کرد چاودێرییەکانی زیاتر بکاتەوە و وتیشی: ئێران و عێراق بۆ دژایەتی لە گەڵ تیرۆریزم و دابین کردنی ئاسایشی سنووری، لە یەک هێڵ دان و دەبێ هاوکارییاکانیان زیاتر بکەنەوە.
سەرتیپ بەکر شاکر مەحموود، کەڵانتەری سنووریی دەوڵەتی عێراق لە ناوچەی خانەقین و مەندەلیش داکۆکی کردە سەر پتەو کردنەەوی پێوەندییەکان و چارەسەر کردنی هەموو کێشەکان.
بۆچوونی ئێوە