بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیۆیۆرک تایمز، کۆنگرەی ئەمریکا بە دەنگی 223 بە 205 ، داوای بەڕێوە چوونی بەپەلەی مادەی پەیوەستیی 25ی دەستوور لەلایەن مایک پێنس جێگری سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکای کرد.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە چەند کاتژمێر پێش لە دەسپێکی دەنگدانەکە، پێنس لە نامەیەکدا بۆ نانسی پلۆسی وتەبێژی کۆنگرە، ڕایگەیاندبوو ئەو مادە پەیوەستییە کە دەبێتە هۆی لابردنی ترامپ، بەرێوە نابات.
ئەو بڕیارنامە ناپێویست و نازەروورە و دیمۆکراتەکان کە کۆنترۆڵی کۆنگرەیان لە ئەستۆیە؛ هەڕەشەیان کردبوو کە لە ئەگەری دژایەتی پێنس، ڕۆژی چوارشەممە بە کاتی خۆجەیی، دەنگ لەسەر لێپرسینەوە لە ترامپ دەدەن.
بەڵام تەنانەت لە ئەگەری دەنگ هێنانی گەڵالەی لێپرسینەوە، ئەوە کۆماری خوازەکانی سێنان کە ئەبێ سەبارەت بە چارەنووسی کۆتایی ئەو گەڵاڵە بڕیار بدەن.
بۆچوونی ئێوە