بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند ئۆپراسیۆنێکی نوێی سەربازی لە ناوچە کوردنشینەکانی ئەو وڵاتە بۆ بەرەنگار بوونەوەی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستی پێکردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی مێدیا دەوڵەتییەکانی تورکیا، لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئامانج لە ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی "ئارن" کۆتایی هێنان بە هەبوونی هێزەکانی پەکەکە لە خاکی تورکیا ڕاگەیێندراوە.
ناوی ئەو ئۆپراسیۆنە لە ناوی ئارێن بلبل تازەلاوی 15ساڵانێکەوە گیراوە کە لە ساڵی 2017 کوژرا و دەوڵەتی تورکیا پەکەکەی بە کوشتنی ئەو کەسە تۆمەتبار کردووە.
بە گشتی هەزار و 71 سەرباز لە چوارچێوەی 71 گرووپی ئۆپراسیۆنی لە فەرماندەیی جەندەرمە، هێزەکانی ئۆپراسیۆنی تایبەتی جەندەرمە، هێزەکانی ئۆپراسیۆنی تایبەتی پۆلی سو ڕنجرەکان لە ئەو ئۆپراسیۆنە بەشدارن.
ئۆپراسیۆنی ئارێن لە ناوچەی تەندوورەک هەڵکەوتوو لە دوو پارێزگای ئاگری و وان دەستی پێکردووە.
بۆچوونی ئێوە