هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 430 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دێنێت

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق وتی: بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنەکان کارێکی دژوارە و پارلەمانی عێراق لە گەڵ بەشە بووجەی هەرێمی کوردستان دژایەتی کردووە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی هەواڵی ئەلفورات نیوز، میادە نەجار لەم بارەوە وتی: دەوڵەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق سەبارەت بە 12.67 لە سەدی بەشی هەرێمی کوردستان لە بووجەی 2021 ڕێککەوتن بەڵام هێشتا بەڕێوە نەچووە و دانووستان لەم بارەوە درێژەی هەیە.

نەجار زیادی کرد: پارلەمان لە گەڵ بووجەی هەرێم دژایەتی کردووە و ئیمە هیچ مەرجێک بە سەر دەوڵەتی ناوەندی ناسەپێنین. هەروەها کۆمپانیای سومۆ لە راپۆرتەکەیدا پەسندی کردووە کە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 430 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت. لە لایەکیتریشەوە هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای بنەڕەتی، مافی فرۆشتنی نەوتی هەیە بەڵام تەنیا ئەو کاتەی بووجەکەی ڕاگیرا، نەوتی هەناردە کرد. ئەمە لە حاڵێک دایە کە هەرێم بە هەموو بەڵێنەکانی لە بەرانبەر بەغداد پێبەند بووە.

دەوڵەتی بەغداد بەرپرسی دانەوەی قەرزەکانی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانە

نەجار وێڕای تۆمەتبار کردنی هەندێ لە سیاسەتوانان بۆ بڵاو کردنەوەی ئاماری هەڵە، وتیشی: دەوڵەتی بەغداد بەرپرسی دانەوەی قەرزەکانی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانە.

ئەم نوێنەرە کوردە دەوڵەتی عێراقی تۆمەتبار کرد کە لە گەڵ یاسای بنەڕەتی وەکوو مینۆی خواردن هەڵسوکەوت دەکات و ئەوانەی کە بەرژەوەندی خۆی تێدایە هەڵیدەبژێرێ. هەرێمی کوردستان ماوەی پێنج ساڵە تەنانەت یەک دیناریشی لە دەوڵەتی ناوەندی وەرنەگرتووە و لە کۆی بووجەی ساڵانی پێشوو، تەنیا یەک میلیارد دیناری وەرگرتووە.

ئەم ئەندامی فراکسیۆنە سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێش وەختە وتی: بە هۆی پەسند نەبوونی بووجە و هەروەها پەسند نەکردنی یاسای دادگای باڵای فێدیڕاڵ و نەبوونی کەشی شیاو بۆ بەڕێوە بردنی هەڵبژاردن، بەڕێوە بردنی ئەوە لە کاتی دیاری کراوی دەوڵەتی ناوەندییەوە دژوارە.

News Code 35558

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =