گەورەترین پرۆژەی مانگاداریی پیشەیی  کوردستان کرایەوە

گەورەترین پرۆژەی مانگاداریی کوردستان هاوکات لە گەڵ 4 گەڵاڵەی ئاژەڵداری دیکەی وڵات لە شاری قوروە کرایەوە کە هەزار و 400 میلیارد ڕیاڵ تێچووی بووە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ سێشەممە گەورەترین پرۆژەی گاداری سەنعەتی کوردستان بە بەشداری سەرۆکی ڕێکخراوەی هەژارانی وڵات لە شاری قوروە کرایەوە.

ئەم پرۆژەیە بە دەفرایەتی لە خۆ گرتنی شەش هەزار سەر ئاژەڵ، هەزار و 400 میلیارد ڕیاڵ تیچووی بووە و کار و پیشەی بۆ 425 کەس دابین کردووە.

ئەم یەکە پیشەسازییە ساڵانە 37 هەزار تۆن شیر بە شیری بەرهەم هاتووی وڵات زیاد دەکات و هەروەها توانای بەرهەم هێنانی 17 هەزار و 500 تۆن خۆراکی ئاژەڵ و 500 تۆن گۆشتی هەیە.

هاوکات لە گەڵ ڕێوڕەسمی کرانەوەی ئەم یەکە پیشەسازییە لە کوردستان، چوار گەڵاڵەیتری ئاژەڵداری لە شارەکانی کرماشان، ئێسفەهان، نەتەنز و ئەراک لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە کرانەوە.

بەگشتی ڕێکخراوەی هەژارانی وڵات بۆ ئەم پێنج پرۆژە سێ هەزار و 480 میلیارد ڕیاڵ سەرمایەی داناوە و بە شیوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کار و پیشەی بۆ هەزار کەس دابین کردووە.

 

 

News Code 35556

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =