وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ئەبێ هەڵەی گەمارۆدانی فالح فەیاز ڕاست بکاتەوە

باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا لە دیدار لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق جەختی کرد کە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ئەبێ هەڵەکانی بۆ گەمارۆدانی سەرۆکی رێکخراوی حەشدی شەعبی ڕاست بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، متیو تولر باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا لە دیداری لەگەڵ قاسم ئەعرجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق جەخت یکرد کە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ئەبێ هەڵەکانی لە بەرانبەر فالح فەیاز، سەرۆکی حەشدی شەعبی ڕاست بکاتەوە.

لە ئەو دیدارەدا کە لە نووسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بەڕێوە چوو، لایەنەکان سەبارەت بە نوێترین گۆرانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە و تۆکمە کردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن گفتوگۆیان کرد.

دوو لایەنەکە لە ئەو دیدارەدا هەروەها سەبارەت بە ڕێککەوتنی شەنگال، دۆسیەی کەمپی سنووری ئەلهەول و بەردەوام بوونی هاوکاری بۆ لەناوبردنی شانە نوستووەکانی داعش وتووێژیان کرد.

News Code 35547

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha