بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە لە پێکدادانی هێزەکانی تورکیا لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە لە پارێزگای ئامەد، سەربازێک کوژراوە و دوو سەربازی دیکە بریندار بوون.
بە ڕاپۆرتی مێدیا تورکیاییەکان، ئەو پێکدادانە لە گوندەکانی دەڤەری لیجە لە پارێزگای کوردنشینی ئامەد ڕووی داوە و ئەفسەرێکی جەندەرمەی تورکیا لە ئەو پێکدادانە کوژراوە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند ئۆپراسیۆنەکان دژی پەکەکە لە ئەو ناوچە و سەرجەم ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا درێژەی هەیە.
بۆچوونی ئێوە