یارمەتی 480 ملیۆن دۆلاریی ئەمریکا بۆ ئێزدییەکانی هەرێمی کوردستان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە، تا ئێستا 480 ملیۆن دۆلار یارمەتیی ئێزدییەکان و لایەنگرانی ئایینەکانی تری هەرێمی کوردستانی داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەک کە لە پاڵ نادیا موراد کچی ئێزدی ڕزگار بووی دەستی داعش لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، جەختی کرد کە وڵاتاکەی بە کردەوە یارمەتیی ئێزدییەکانی داوە.

ناوبراو لە ئەو پەیامە تویتەریەدا هێناویە کە ئەمریکا بەڵێنەکانی خۆیی جێبەجێ کردووە و زیاتر لە 480  ملیۆن دۆلار یارمەتیی داوەتە ئێزدییەکان و لایەنگرانی ئایینەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی ئە وکەسانەی کە لە کۆمەڵکوژی داعش ڕزگاریان بووە.

News Code 35525

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha