هەواڵدەریی مێهر، سەمەد محەمەدی: تاڵان کردنی نەوتی سووریا لە لایەن ئەمریکا و گرووپە چەکدارەکان بۆتە هۆی ئەوەی سووریا کە سەردەمێک نەوتی هەناردە دەکرد، ئیستە بۆ دابین کردنی نەوتی خۆی تووشی کێشە بێت. ئەمەش بۆتە هۆی قەیرانی سووتەمەنی و بێبەشی خەڵکی ئەو وڵاتە لە ئامێرە گەرماییەکان.
لە ساڵی 2014ەوە کە داعش چا نەوتەکانی سووریای داگیر کرد و ئەوەش داهاتی زۆری بۆی ساز کرد، ئەمریکاش بە بیانووی یارمەتی دان بە کوردانی سووریا چووە نێو ئەو وڵاتە. ئێستا داعش دەبووا لە لایەکەوە لە گەڵ هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا و لە لایەکترەوە لە گەڵ تورکیا شەڕ بکات. ئەم گرووپە چونکو نەیدەویست دەسەڵاتی لاواز بێت، لە ناوچەکانی باکوور و باکووری ڕۆژئاوای سووریا کشایەوە.
پاشان چوونە دەرەوەی داعش بووە هۆی ئەوەی نەوتی ئەو وڵاتە بگاتە دەستی کوردانی سووری و ئەمریکا. ڕەزبەری پار بوو کە تورکیا ڕایگەیاند هێرش دەکاتە سەر باکووری سووریا و ئەمریکاش ڕایگەیاند هێزەکانی خۆی لە سووریا دەبەتە دەرەوە. بەڵام پاش ماوەیەک ترامپ ڕایگەیاند بۆ تاڵان کردنی نەوتی سووریا لەوێ دەمێنینەوە. لە ڕاستیدا نەوت بوو بە بزوێنەرێک بۆ ئەوەی ئەمریکا لە سووریا بمێنێتەوە.
نەوتی سووریا پێش قەیران و تاڵانی ئەمریکا
وڵاتی سووریا پێش ئەو قەیرانە لە ساڵی 2011 یەکێک لە سەرەکیترین بەرهەمهێنەرانی نەوت و غاز بوو. بەڵام بە ساز بوونی ئەم قەیرانە توانای دابین کردنی نەوتی پێویستی خۆشی نەبوو. لە ساڵی 2010 سوریا ڕۆژانە لانیکەم 386هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم دەهێنا کە نزیکی 100 هەزار بەرمیلی دەچووە نێو بازاڕە جیهانییەکان. بە هۆی ساز بوونی قەیران و هێرشی گرووپە چەکدارەکان و هەندێ لە وڵاتانی ناوچەکە، بەرهەم هێنانی نەوتی سووریاش زۆر کەم بووەوە و ساڵی 2014 گەیشتە 45 هەزار بەرمیل کە لە نەوتی پێویستی ئەو وڵاتەش کەمتر بوو.
ڕێژەی بەرهەم هێنانی نەوتی سووریا لە ساڵی 2008 تا 2019
ڕێژەی بەرهەم هێنانی نەوتی سووریا ساڵی 2014 گەیشتە 22 هەزار بەرمیل ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە ڕێژەی بەکارهێنانی نەوتی ناوخۆیی ئەو وڵاتە 143 هەزار بەرمیل بوو. ئەمەش وای کرد سووریا کە پێشتر نەوتی هەناردە دەکرد ئێستا خۆی ببێتە وڵاتێک کە نەوت هاوردە دەکات. ئەم وڵاتە ساڵی 2010 ڕۆژێ 150 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد.
بە گشتی سووریا سەردەمانێک نەوتی ئەورووپای دابین دەکرد بەڵام ئێستا بە هۆی تاڵان کردنی لە لایەن ئەمریکاوە، سووریا تەنانەت ناتوانێ وزەی ولاتەکەشی دابین بکات. وێدەچێ لە دەوڵەتی داهاتووی ئەمریکاش ئەم ڕەوتە درێژەی ببێت. بابەتێک کە چارەسەر کردنی پێویستی بە هەوڵ و تێکۆشانی بەرەی خۆڕاگری هەیە بۆ ئەوەی حکوومەتی سووریا وڵاتەکەی بگرێتە دەست و ئەمریکا لە خاکی خۆی دەر بکات.
بەشی وڵاتە جۆراوجۆرەکان لە هاوردە کردنی نەوتی سووریا لە ساڵی 2010
هەروا کە لە خشتەکەدا دەبینرێت، خوازیارانی سەرەکی نەوتی سووریا پێش قەیران، وڵاتانی ئەورووپایی بوون کە ئێستا خراپترین گەمارۆکانیان دژی ئەم وڵاتە داناوە.
بە گشتی سووریا سەردەمانێک نەوتی ئەورووپای دابین دەکرد بەڵام ئێستا بە هۆی تاڵان کردنی لە لایەن ئەمریکاوە، سووریا تەنانەت ناتوانێ وزەی ولاتەکەشی دابین بکات. وێدەچێ لە دەوڵەتی داهاتووی ئەمریکاش ئەم ڕەوتە درێژەی ببێت. بابەتێک کە چارەسەر کردنی پێویستی بە هەوڵ و تێکۆشانی بەرەی خۆڕاگری هەیە بۆ ئەوەی حکوومەتی سووریا وڵاتەکەی بگرێتە دەست و ئەمریکا لە خاکی خۆی دەر بکات.
بۆچوونی ئێوە