بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر خودایاری، بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە رێوڕەسمی ڕوونوێنی لە گۆڤاری ناوچەیی شاری پیرانشار ڕایگەیاند: مێدیا و چاپەمەنییەکان دەتوانن کەم کاری و کەمتەرخەمی بەرپرسانی دەربخەن و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەرپرسان کێشەکان شوێنگیری بکەن.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەفتەنامەی قەندیل وتی: بێ گومان هەوڵ بۆ چاپی ئەو گۆڤارە دەتوناێت ببێتە خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی مێدیا نووسراوەکانی شاری پیرانشار و من چاوەڕێم کە ئەو هەفتەنامە کە ناوی قورسی قەندیلی لەسەرە لە ڕاستیدا ببێتە قەندیلی چاپەمەنیەکانی پارێزگا چونکوو ناوی قەندیل لە ناوی کێوی بەرزی پیرانشارەوە گیراوە و ئەبێ ناوەرۆکی هەفتەنامەکەش وەکوو کێوی قەندیل لە سەرەوەی چاپەمەنییەکانی پارێزگا بدرەوشێتەوە.
شیاوی باسە کە هەفتەنامەی قەندیل بە دوو زمانی فارسی و کوردی و بە بابەتی کۆمەلایەتی و ئابووری لە ئاستی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا وەکوو یەکەم هەفتەنامەی خۆجەیی بڵاو دەبێتەوە.
بۆچوونی ئێوە