ئاژاوەی ئەمریکا ڕاستییەکانی ئەو وڵاتەی ئاشکرا کرد

سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لەسەر چەند بابەتێک لەوانە ئاژاوەکانی ئەم دواییە لە ئەمریکای قسەی کرد و ئەوەی دەرکەوتنی ڕاستییەکان وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان شەوی هەینی لێدوانی دا بە ئاماژە لە سەر ئاژاوەکانی ئەم دواییە لە ئەمریکا وتی: ئەوەی کە ئەمریکا ڕووی دا، هەر ئەو پیلانەیە کە ئەمریکییەکان خوویان بە بەڕێوە بردنی لە وڵاتانی دیکە گرتووە بەڵام ترامپ ئەوەی کە وڵاتی خۆیان بەڕێوە برد.

ناوبراو وتیشی کە ئەوەخودا بوو کە لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا جیهانی پاراست چونکوو کلیلی ناڤۆکی لە دەستی کەسێکی شێت، لەخۆبایی و ستەمکار وەکوو ترامپ بوو. هیوادارم ئەم ڕۆژانەی دوایی سەرۆک کۆماریی ترامپیش خێر تێبپەڕێت.

تۆمەتی گواستنەوەی مادەی هۆشبەر لە حزبوڵڵا

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: هەواڵێک سەبارەت بە ڕاگرتنی پاپۆڕێک کە مادەی سڕکەری دەگواستەوە لە ئیتالیا و ئەوەی کە ئەو پاپۆرە هی حزبوڵڵایە بڵاو بووەوە. ڕاستی ئەوەیە کە ئەو پاپۆرە هی داعش بوو. واشنتۆن پۆست دوای ماوەیەکەوە ڕایگەیاند کە ئەو مادە هۆشبەرە هی گرووپێک لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینە و ئەو گرووپە پاشان بووە حزبوڵڵا.

سەید حەسەن نەسروڵڵا زیادی کرد: هیچ یەکە لە بەرپرسانی ئیتالیا ئەو تۆمەتەیان نەداوەتە پاڵ حزبوڵڵا و پشت ڕاستیشیان نەکردووەتەوە. لە ڕوانگەی ئێمەوە مادەی هۆشبەر حەرامە و ئەگەر بسەلمێت کە کەس یان کەسانێک لە حزبوڵڵا دەستیان هەبووە لە ئەو کارە، ئەوا لە ناو حزبەکە دەردەکرێن.

News Code 35513

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha