بە پێێ هەواڵی مێهر, بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، هۆشیار زێباری لە وتووێژێکی تەلەڤزیۆنیدا وتی: پێش فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 50 ساڵ و لەبەرچاو نەگرتنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر لە لایەن دەوڵەتی هەرێمەوە، درۆیە.
زێباری زیادی کرد: هەندێ کێشە لە تێچوەکانی وەڕێخستن و بڕیارنامەی کۆمپانیاکان هەیە کە دەوڵەتی عێراق دەبێ ئەوانە چارەسەر بکات و ناڕەزایەتی لەم بارەوە کارێکی سیاسیە و بە مەبەستی سزادانی هەرێمی کوردستان باسیان دەکرێت.
ئەندامی سەرەکی حیزبی دیمکراتی کوردستان وتیشی: کێیەتی و بۆچوونی ئەو کەسانەی لە گەڵ هەرێمی کوردستان دوژمنی دەکەن، روون و ئاشکرایە و زۆربەیان شێعەن. کەواتە باشتر وایە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ حیزبە سیاسییەکان لە بەغدا چاوپێکەوتنیان هەبێت چونکو کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد، سیاسییە.
وەزیری دارایی و وەزیری دەرەوەی پێشووی عێراق سەبارەت بە جۆ بایدنیش وتی: لە ساڵی 1992ەوە بایدن دەناسم کاتێ کە باراک ئۆباما دۆسییەی عێراقی پێ سپارد. بایدن ساڵی 2005 بە ڕێبەرانی عێراقی وت گەر ناتوانن پێکەوە بە باشی بژین، کێشەیەک نییە وڵاتەکەتان بە سێ ناوچەی فێدێراڵ دابەش بکەن.
ئەو لە کۆتاییشدا وتی: بایدن وەزیرانی خۆی لە نیوان کەسانی شارەزا و تیگەیشتو لە بابەت و کێشەکانی ئێران و عێراق هەڵبژاردووە ئەمەش نیشاندەری جیدی بوون و گۆرانی دۆخەکەیە.
بۆچوونی ئێوە