تورکیا بە ڕەزامەندی ئەمریکا کوردستانی سووریای داگیر کرد

دۆگ باندۆ، ڕاوێژکاری تایبەتی ڕۆناڵد ڕیگان سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا دەڵێت تورکیا بە ڕەزامەندی ئەمریکا بەشێک لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریای داگیر کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆگ باندۆ، ڕاوێژکاری تایبەتی ڕۆناڵد ڕیگان، سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا، لە وتارێکدا کە لە گۆڤاری ئانتی وار بڵاو کرایەوە، سیاسەتەکانی ئەمریکا لە سووریای شکست خواردوو وەسف کرد.

ناوبراو بە ئاماژە بە پێوەندی نزیکی تورکیا و ئەمریکا لە کاتی دەسەڵاتداری دۆناڵد ترامپ نووسی: ئەمریکا لە وڵاتگەلێکەوە پاڵپشتی کردووە کە بە پاڵپشتی لە گرووپە توندەڕەو و تیرۆریستییەکان لە سووریا قەیرانی ئەو وڵاتەیان خستە بەرژەوەندی خۆیانەوە.

ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا پێی وایە تورکیا ئۆپراسیۆنی سەربازیی دژی ناوچە ژێرکۆنترۆڵەکانی کوردەکانی سووریا لە ساڵانی 2018 و  2019 بە ڕەزامەندی ئەمریکاوە ئەنجام داوە کە ئەوە پاکتاو کردنی ڕەگەزیی لە سنوورەکانی سووریا لەگەڵ تورکیا لەگەڵ بووە.

باندۆ هەروەها هەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە لای کێڵگە نەوتییەکانی کوردستانی سووریای نایاسایی و هەوڵ بۆ دزینی نەوت وەسف کردووە.

ناوبراو هەروەها ئەردۆغانی بە دامەزراندنی گرووپی سیاسی و سەبازی تۆمەتبار کرد کە کوردەکانی سووریایان تووشی کێشە و گرفت کردووە.

News Code 35481

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =