کوژرانی زیاتر له‌ ۱۵۰ که‌س له‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌کان بۆ سه‌ر ئه‌ورووپا

سه‌رۆکی ناوه‌ندی شه‌ڕ له‌ دژی تیرۆریزمی یوڤرپۆل ڕایگه‌یاند که‌ زیاتر له‌ ۱۵۰ که‌س له‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌کانی ئه‌ورووپا له‌ ساڵی ۲۰۱۵ کوژراون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، مانۆئل پانیاگوا، سه‌رۆکی ناوه‌ندی شه‌ڕ له‌ دژی تیرۆریزم که‌ سه‌ر به‌ یوڤێرپۆله‌ ڕایگه‌یاند که‌ له‌ ساڵی ۲۰۱۵ی زاینی زیاتر له‌ ۱۵۰ که‌س له‌ ئه‌ورووپادا به‌ هۆی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌کانه‌وه‌ کوژراون و ۳۶۰ که‌سیش بوونه‌ته‌ قوربانی.

ئه‌و له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی کار و باری ئازادییه‌ مه‌ده‌نییه‌کانی پارلمانی ئه‌ورووپا ئه‌م بابه‌ته‌ی ڕاگه‌یاند و زیادی کرد: له‌ ساڵی ڕابردوودا ۲۱۱ ئۆپراسیۆنی تیرۆرسیتی له‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپادا ئه‌نجام بووه‌ و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ هه‌م هێرشی سه‌رکه‌وتوو له‌ خۆ ده‌گرێت، هه‌م ئه‌و پلانانه‌ی که‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.

پانیاگوا له‌ درێژه‌دا وتی: له‌ ده‌ور ۶۶۷ که‌س به‌ تۆمه‌تی ده‌ست بردن بۆ کاری خۆکۆژی و تیرۆریستی له‌ ساڵی ۲۰۱۵دا ده‌ستگیر کراون. ئه‌و مه‌ترسییه‌ی که‌ له‌ ئه‌ورووپا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات، ته‌نها ته‌ڤڵ بوونی شارۆمه‌ندانی ئه‌ورووپایی به‌ تیرۆریسته‌کان له‌ سووریا و عیراق و لیبی نییه‌، به‌ڵکو ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ له‌ ناوچه‌کانی دیکه‌ ئه‌ورووپا، وه‌ک باڵکان ڕاهێنانی سه‌ربازیان پێکراوه‌.

 

News Code 3547

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =