بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوە بە جەخت لەسەر ئەوەی کە هەموو قۆناغەکانی دەسپێکی پیتاندن و ڕاگەیاندن بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی تێپەڕیوە، وتی: کاتێک کە کەم کردنەوەی بەڵێنەکانمان دەستپێکرد ئەو بڕیارەمان بە پێی مافمەکانمان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەست پێکرد.
ئێران بەدوای چەکی ناڤۆکییەوە نییە
جێگری وەزیری دەرەوە سەبارەت بە توانایی ئێران بۆ پیتاندنی زیاتر لە سەدا20، وتی: لە پەسەند کراوی مەجلیس ئاماژە کراوەتە سەر پیتاندنی سەرووی 20 لەسەد کە لە باری تەکنیکیەوە توانایی ئەوەشمان هەیە و سروشتییە کە بە پێی پێویستی وڵات ئەنجام دەدرێت.
ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێران بەدوای چەکی ناڤۆکییەوە نییە، وتی: ئێمە پێبەندی بیری خۆمان بۆ بە حەرام زانینی چەکی ناڤۆکی هەین و لە بنەڕەتدا چەکی ناڤۆکی پێگەیەکی لە سیاسەتی بەرگری و ئەمنیەتی ئێمە نییە.
ئەورووپا قەرزی بەسەرمانەوە نییە
ناوبراو سەبارەت بە کاردانەوەکان بە پیتاندنی ئۆرانیۆمی 20 لەسەد لەلایەن بەرپرسانی ئەورووپییەوە، وتی: ئەورووپییەکان لە ئەو بوارەدا مافی قسە کردنیان نییە. ئەگەر ئەوە لادان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکییە، جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکانی ڕێککەوتنەکەش لادانی تەواوە.
عێراقچی وتیشی: ئەورووپییەکان قەرزیان بە سەرمانەوە نییە و مافی دەربڕینی ناڕەزایەتیان نییە و ئەبێ دەسخۆشی لە ئێرانیش بکەن کە سەرەڕای هەموو دۆخەکان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ماوەتەوە و ئێستاش ڕێگای پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە دانەخراوە و پیتاندنی سەدا20 بە واتای کۆتایی ڕێککەوتنەکە نییە و ئەگەر وڵاتانی بەشدار بگەڕێنەوە سەر بەڵێنەکانیان ئەوا ئێمەش دەگەڕێینەوە سەر بەڵێنەکان.
بۆچوونی ئێوە