دۆسیەی تیرۆری شەهید سولەیمانی تا سزادانی هۆکارەکانی شوێنگیری دەکەین

سەرۆکی دەسەڵادتی دادی ئێران وتی: دۆسیەی تیرۆری شەهید سولەیمانی تا سزادانی هۆکارەکانی ئەو جەنایەتە شوێنگیری دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەئیسی لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلمنار کە بە بۆنەی ساڵرۆژی شەهادەتی شەهید سولەیمانی و هاوڕێکانی بڵاو کرایەوە، بە وتنی ئەوەی کە جیهان لەسەر خولگەی حەق دانراوە و ناحەق قبووڵ ناکات، وتی: ئیسرائیل و ئەمریکا کە ناحەقن خەریکن لە ناو دەچن و ئەوەی کە لە جیهان دەمێنێتەوە و جێگیرە حەقە.

سەرۆکی دەسەڵاتی داد لە بەشێکی دیکە لە گفتوگۆکەیدا ئاماژەی کردە سەر کاریگەری تیرۆری سەرلەشکەر سولەیمانی لە جیهانی ئیسلام و ناوچەکە و تی: حاجی قاسم کەسایەتییەکی کاریگەر بە سەر هەموو ناوچەکە بوو و دوژمن پێی وابوو بە تیرۆری ئەو ئەو ڕێگایە دادەخات بەڵام نەک ئەو ڕێگایە دانەخرا بەڵکوو شەهید بوونی سەردار سولەیمانی لە کاتی زیندوو بوونی کاریگەری زیاتری لە سەر ناوچەکە هەبوو.

ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا لەسەر ڕەوتی شوێنگیری مافی و دادوەریی تیرۆری شەهید سولەیمانی قسەی کرد و وتی: تیرۆری حاجی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس نمانەی تیرۆریزمی دەوڵەتییە کە لە وڵاتی سێهەم و لە کاتێکدا ڕووی دا کە حاجی قاسمی میوانی فەرمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو.

ڕەئیسی درێژەی دا: ئەوە بە دڵنیاییەوە جەنایەتە کە لەگەڵ هیچ یەکە لە یاسا و ڕێسا نێودەوەتییەکان تەبا نییە و هۆکارەکانی شوێنگیری دەکرێن و ئەو شوێنگیرییەش، ڕاناوەستێت.

ترامپ سزا دەدرێت

سەرۆکی دەسەڵاتی داد وتی: ترامپ ئەو جەنایەتەی ئەنجام داوە و ڕاشکاوانە لە میدیاکان ڕایگەیاند کە ئەو فەرمانی ئەو کارەی داوە و چ لە ئەمریکا سەرۆکی دەوڵەت بێت و چ نەبێت، ئەبێ سزا بدرێت و هەموو ئەو کەسانەش کە لە ئەو جەنایەتە دەستیان هەبووە، ناسراونەتەوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: لەبەر ئەوەی کە ڕووداوەکە لە عێراق ڕووی داوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە بە شێوەی هاوبەش دۆسیەکە دەچیتە پێشەوە.

لەگەڵ ئەمریکا دانوستان ناکەین

سەرۆکی دەسەڵاتی داد لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ئەو کارتانەی کە ئێران بەکاری دەهێنێت لە بەرانبەر هەڕەشەکانی دوژمن وتی: هەر هەوڵێک کە ببێتە هۆی وەستانی هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ئەنجامی دەدەین، جگە چەکی ناڤۆکی نەبێت کە ئایەتوڵڵا خامنەی ئەوەی کە قەدەغە و حەرام کردووە.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵەکانی دوژمن بۆ سنووردار کردنەوەی دزەی ئێران لە ناوچەکە وتی: ئەوان بە هێنانە ئارای پرسی دانوستان بەدوای سنووردار کردنەوی دزە و هێزی ناوچەیی و هێزی ئەمنیەتی و بەرگری ئێمەن، بەڵام ڕێبەری وشیاری ئێمە جەختی کردووە کە هیچکات و لە هیچ دۆخێکدا نەچینە سەر مێزی دانوستانێک کە هێزی بەرگری و ئاسایشمان سنووردار بکاتەوە.

News Code 35450

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =