یارمەتی 850 ملیۆن دۆلاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند کە لە ساڵی 2015 ەوە تا ئێستا، 850 ملیۆن دۆلاریی بۆ دابینی مووچەی هێزی پێشمەرگە پێشکەش کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، سەرهەنگی وین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی لەو بارەوە وتی: لە دیسەمبەری 2020، 40 ئۆتۆمبیلی سەربازیمان ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە. هەروەها لە بودجەی ساڵی 2021 یارمەتییەکانمان لە بواری خۆراک، سووتەمەنی، ئامێری بیناسازی، جیهازات و ئیمکاناتی پزیشکی و ... بە ئەو هێزانە درێژە دەدەین.

شیاوی باسە ئەمریکا لە حەوتەمی جوونی ئەمساڵیش لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، 50 بارهەلگر، 20 ئۆتۆمبیلی سەربازی، 12 ئامبولانس و 11 ئۆتۆمبیلی دژە گوللە بەبڕی 12 و 700 هەزار دۆلار، ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.

News Code 35449

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =