"هوچ بێ هچان" کۆمەڵە شیعری زاهیر سارایی بڵاو کرایەوە

"هوچ بێ هچان"، کۆمەڵە شیعری کوردیی زاهیر سارایی چاپ و بڵاو کرایەوە.

بە پێی هەواڵی میهر، ئەم کتێبە لە لایەن بڵاوگەی زاناوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە کە غەزەڵ و دووخشتەکی و دیکەی قاڵبە شیعرییەکانی لە خۆ دەگرێت.

"هوچ بێ هچان" 104 لاپەڕەیە و شەرح و ڕاڤەی ژمارەیەک لە وشە و دەستەواژەکانی تێدایە.

کتێبی دووبەیتییەکانی ئەم شاعیرە بەناوبانگەی خەڵکی ئیلام لە داهاتوویەکی نێزیکدا چاپ و بڵاو دەبێتەوە.

زاهیر سارایی شاعیری کوردی خەڵکی ئیلامە کە چەندین ساڵە لە بواری ئەدەبیات و نووسیندا چالاکە و "نەکرا پەروانەی باخی تۆ بم"، "دیوان غوڵامڕەزاخان ئەرکەوازی"، "کتێبی شیعری شاعیرانی لووتکە تەماویەکان" و ... ژمارەیەک لە کتێبەکانی ئەو شعیرەن کە تا ئێستا بڵاو بوونەتەوە.

News Code 35438

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =