بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران وێڕای بەرز ڕاگرتنی یادی فەرماندە شەهیدەکانی بەرخۆدان سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس وتی: ئەو شەهدا ئازیزانە نمانەگەلێکن کە ئەبێ بە گەل و بەرەکانی داهاتوو بناسرێن، تا ڕێگایان بەردەوام بێت.
ساڵحی لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە بەرهەمهێنانی سووتەمەنی سەدا20 و ئامادەیی ئەو ڕێکخراوە وتی: نامەیەکمان ڕادەستی نوێنەری ئێران لە ڤیەنا کردووە کە بیگەیێنێتە دەستی ئاژانس. چاوەدێرانی ئەو ڕێکخراوە بێن و دەرکەی ئاژانس بکەنەوە و لە ژێر چاوەدێری ئاژانس لە داهاتوویەکی نزیک ئەبێ کەپسوولی گازی ئۆرانیۆم بگۆڕین. ئێمە ئەبێ پەسەند کراوی مەجلیس بەڕێوە ببەین بەڵام دەوڵەت ئاییننامەیەک سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوە چوونی ڕابگەیێنێت و سەرۆک کۆماریش ئەبێ لەو بارەوە فەرمانی پێویست دەربکات.
بۆچوونی ئێوە