ئەمریکا پاڵپشتی لە پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ لە سووریا ناکات

جەیمز جێفری نوێنەری پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا جەختی کردووە کە هەوڵی ئەمریکا ئەوە بووە کە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە دڵی عەرەبەکان و کوردەکانی دژبەری پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەیمز جێفری ، نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە کاروباری سووریا جەختی کردووە کە وڵاتەکەی لە ئەم ساڵانە کە لەگەڵ کوردەکانی سووریا پێوەندی هەبووە، هەوڵی داوە پاڵپشتیی لە کوردەکانی سووریا لە درێژەی جودا بوونەوەی کوردەکان لە سووریا نەبێت.

ناوبراو لە گفتوگۆ لەگەڵ ناوەندی ویلسۆن لەسەر سنوورەکانی پاڵپشتی سیاسی لە کوردەکان و دیپلۆماسی ئەمریکا سەبارەت بە کوردەکان وتوویە دیپلۆماسی ئەمریکا هەوڵی داوە دڵنیا ببێتەوە کە هێزەکانی کورد-عەرەبی سووریا ناسراو بە هەسەدە بڕیارە درێژخایەنە سیاسییەکان لە سووریا، پێ نەنێنە ئەولاتر لە بڕیارنامەی ژمارە 2254 ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان.

جەیمز جێفری بە ئاماژە بە ناوبژیوانی وڵاتەکەی لە نێوان دوو لایەنی سەرەکی کوردی لە سووریا زیادی کرد: ئەمریکا هەوڵی داوە کۆنترۆڵی هەسەدە بە دڵی کوردە ناڕازییەکان و عەرەبەکان بێت و هەروەها دەسەڵاتەکەی نەبێتە هۆی کوردستانی سەربەخۆ لە ئەو وڵاتە.

News Code 35417

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha