بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامەکەیدا بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا محەمەد تەقی مێسباح یەزدی ڕایانگەیاند: بە داخ و کەسەرێکی گرانەوە هەواڵی کۆچی دوایی زانا و مەجاهید ئایەتوڵڵا شێخ محەمەد تەقی مێسباح یەزدیم پێگەییشت. ئەوە خەسارێکی گەورە لە حوجرە زانستییەکان و بواری زانستی ئیسلامییە. ناوبراو بیرمەندێکی بەناوبانگ، بەرپرسێکی لێهاتوو، خاوەن زمانێکی پاک لە وتنی ڕاستییەکان و هەنگاوی پتەو لە ڕێگای ڕاست بوو.
لە درێژەی پەیامەکەدا نووسراوە: خزمەتەکانی ناوبراو بۆ بەرهەمهێنانی بیری ئایینی و نووسینی کتێبی ڕوون کەرەوە و پەروەردەی قوتابیانی باش و کاریگەر و ئامادەبوون لە هەموو مەیدانەکان کە پێویست بوو، بەڕاستی بێ وێنەیە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها لە پەیامەکەدا هێناویە: ئەمن کە خۆم تازیەباری برای ئازیزمم، سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و منداڵان و قوتابیانی ئەو مامۆستا گەورە دەکەم و داوای بەخشین و جێ گرتنی لە بەهەشت لە خودای گەورە دەکەم.
بۆچوونی ئێوە