کۆمەڵە شیعری ئەمین گەردیگلانی چاپ کرا

کتێبی پاییز, "زستان بەڕێوەیە" کۆمەڵە شیعری شاعیری بۆکانی چاپ و بڵاو کرایەوە.

بە پێێ هەواڵی مێهر، ئەم کتێبە کۆمەڵێک لە شیعرەکانی ئەو شاعیرەیە کە لە ماوەی ٣٠ ساڵدا وتراوە و هەموو شیعرەکانی ئەو لەخۆ دەگرێت.

ئەم کتێبە ٥٧٠ لاپەڕەییە لە لایەن بڵاوگەی ئامیارەوە چاپ کراوە و هادی حەبیبی هەڵەچنی کردووە و ڕووبەرگەکەشی لە ئەستۆی موحسین مەحموودی بووە.

ئەمین گەردیگلانی ساڵی ١٣٤٩ لە ئاوایی گەردیگلانی بۆکان لە دایک بووە و گەرچی تەنیا تا پۆلی چواری سەرەتایی خوێندووە بەڵام لە تەنیشت کار و ئیشی بەرگدووریدا، قەڵەمی گرتۆتە دەست و زیاتر لە ٣٤ بەرهەمی ئەدەبی وەکوو شیعر و چیرۆک و وەرگێڕانی ڕۆمانی نووسەرە بەناوبانگەکانی جیهان وەکوو تۆلستۆی بەرهەم هێناوە.

تاپۆی وەرزێکی سەوز، شەوەژانی ئەستێرەیەک و مەرگە خەون بەرهەمی شیعری ئەم شاعیرەن.

News Code 35401

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =