ئەورووپا قەرزداری سەردار سولەیمانییە

وتەبێژی لێژنەی ساڵڕۆژی خەڵکیی شەهید سولەیمانی وتی: ئەگەر گیان فیداییەکانی سەردار سولەیمانی نەبوایە ئێستا وڵاتانی ئەورووپا و تەنانەت ئەمریکاش دەکەوتنە بەر پەلاماری داعشەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهادەتی حاجی قاسم سولەیمانی وتی: بە بۆنەی تەشەنە سەندنی کۆرۆناوە زۆربەی ڕێوڕەسمەکانیساڵڕۆژی شەهید سولەیمانی بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.

وتەبێژی لێژنەی ساڵڕۆژی خەڵکیی شەهید سولەیمانی وتی: لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ڕۆژاوایی وتوومە کە ئەبێ میدالیا بدەنە ژنراڵ سولەیمانی چونکوو ئەگەر گیانفیداییەکانی ئەو نەبوایە جگە لە شار و پێتەختی وڵاتانی ئەورووپی تەنانەت ئەمریکاش دەکەوتە بەر پەلاماری داعشەوە.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان زیادی کرد: هەموو بەرنامەکان چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی ئێران بە شێوەی خۆبەخش بەڕێوە دەچێت. لە ئەمریکاش لە 103 شوێن بە شێوەی خۆبەخش ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی یادی شەهید سولەیمانی بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو سەبارەت بە شوێنگیری دادوەری هۆکارەکانی تیرۆری شەهید سولەیمانی وتی: هەموو بەستێنە دادوەرییەکان ئامادەیە و هەموو بەڵگەکان بە وردی بۆ دەکردنی سزانامەی جیدی و پەشیمانکەر بۆ هۆکارەکانی ئەو کارە تیرۆریستییە ئەنجام دراوە و بەزوویی سزانامەکە دەردەکرێت.

News Code 35395

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =