بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود واعزی سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆمار پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە ئایا بە پێی یاسا هەوڵی ستراتیژیک بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، واتا پیتاندنی سەدا 20 ی ئۆرانیۆم دەستی پێکردووە؟ ڕایگەیاند: دوای پەسەند کرانی ئەو یاسایە، سەرۆک کۆمار فەرمانی دا کومیتەیەک لە جێگرایەتی ماف، وەزارەتی دەرەوە، ڕێکخراوی بەرنامە و بودجە و ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی پێک بێت.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: سروشتییە کە ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی بە پێی فەرمانێک کە ڕاگیێندراوە، ئەبێ بەستێنەکەی بۆ دورست بکات و هەموو بابەتەکان لەوانە پیتاندنی سەدا 20 ی ئۆرانیۆم بەڕێوە دەبات. هە کاتیش کارەکانی ڕێکخرا، بەڕێز ساڵحی وردەکارییەکانی ڕادەگەیێنێت.
واعزی زیادی کرد: دوای دروست کردنی بەستێنی کارەکە، لە ماوەی یەک ساڵدا ئەبێ 120 کیلۆگرام پیتاندن ئەنجام بدرێت.
بۆچوونی ئێوە