تیرۆر کردنی سەردار سولەیمانی پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بوو

ئانتۆنی کارتولوچی شرۆڤەکارێکی ئەمریکی بە ئاماژە بە دەوری سەردار سولەیمانی لە بەرەنگاریی تیروریزم، ڕایگەیاند: ئەوە تیرۆرێکی پلانڕێژی بۆکراو و دژی یاسا نێونەتەوەییەکان بوو.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی-زەهرا میر زەفەرجوویان: سەردارشەهید حاجی قاسم سولەیمانی لە ڕوانگەی شرۆڤەکارە ڕۆژئاواییەکانەوە کەسایەتییەکی دژە تیرۆریست بەتایبەت داعش بە ئەژمار دێت. ئەوان پێیان وایە بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ تیرۆریزم لە ڕۆژئاوا، شانۆیەکی دژبەیەک بۆ بەلاڕێدا بردنی ڕای گشتیی دێتە ئەژمار.

ئانتۆنی کارتولوچی، شرۆڤەکارێکی ئەمریکی و کارناسی ژێئۆپۆلیتیک لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر ئەم بابەتەی لێک دایەوە کە لە درێژەدا دەیخوێننەوە.

بە پێی یاسا نێونەتەوەییەکان، کاری ئەمریکا لە تیرۆر کردنی سەردار سولەیمانی چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ئەمریکا لە درێژەی داگیرکاریی دژەیاسایی خۆی لە عێراق، بە بێ هۆکار، بە بێ لە بەرچاو گرتنی یاسا نێونەتەوەییەکان و یاساکانی  ئەمریکا و تەنانەت بە پێشێل کردنی یاساکانی عێراق و بە بێ ڕێککەوتن و ئیزنی ئەم وڵاتە، سەردار سولەیمانی لەوێ تیرۆر کرد. لە هەموو ڕەهەندەکانەوە ئەم تیرۆرە نایاسایی بوو.

بەڵام بە هۆی پێشینەی واشنتۆن لە ئەنجام دانی جینایەت لە ئاستی نێونەتەوەیی، ئەم جینایەتگەلە ئاسایی بۆتەوە و بەرەنگاریی لە گەڵ ئەم کارانە بەتایبەت لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کارامە نەبووە و یان دژایەتی لە گەڵ نەکراوە یان زۆر کەم بووە.

دەوری سەردار سولەیمانی لە بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ ئەو تیرۆریستانەی کە ئەمریکا و عەرەبستان پشتیوانی دەکەن، چۆن دەبینن؟

ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە ئەوەیە کە سەردار سولەیمانی و بە شێوەی بەربڵاوتر وڵاتی ئێران لە بەرەنگاریی لە گەڵ داعش و ئەلقاعیدە نەک هەر لە سووریا بەڵکوو لە عێراق و زیاتر لەوانەش دەوری سەرەکی گێڕاوە.

گەرچی ئەمریکا دەڵێت لە گەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان دژایەتی دەکات بەڵام دژایەتی ئەو گرووپانە لە گەڵ سووریا، عێراق، ئێران و ڕووسیا بووەتە هۆی  هاتنە دی یەکگرتوویەکی باش بۆ لەناو بردنی تیرۆریستان. ئەو تیرۆریستانەی کە ئەمریکا لەمێژە وەکوو نوێنەر لە ناوچەکە کەڵکی لێیان وەرگرتووە.

بە پێی ئەوەی کە هەوڵەکانی ئێران بۆ دژایەتی و بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ ئەو گرووپانە درێژەی بووە و دەبێت، بۆیە ئەو تیرۆرە کارێکی بێهۆ و بێ ئاکام بوو.

سولەیمانی تەنیا فەرماندەیەکی کارامە نەبوو بەڵکوو بەشێک لە ڕێکخراوەیەکی کاریگەر بوو و تا کاتی تیرۆر کردنی درێژەی بە خەباتی خۆی دا.

دەوری سەردار سولەیمانی لە پووچەڵ کردنەوەی پیلانەکانی ئەمریکا بۆ کێشانی نەخشەی نوێی ناوچەکە چی بوو؟

کەسایەتیگەلێک وەکوو سولەیمانی و هەوڵەکانی وڵاتانی ئێران، عێراق و رووسیا پیلانەکانی ئەمریکا بۆ گۆڕانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پووچەڵ کردۆتەوە. گەرچی سیاسەتەکانی ئەمریکا چەندین ساڵ وەکوو مەترسییەک بۆ ناوچەکە دێتە ئەژمار بەڵام ئەوەی ڕوونە ئەوەیە کە پرۆسەی لەناوچوونی کاریگەری ئەمریکا لە ناوچەکە دەستی پێ کردووە.

News Code 35378

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =