ئەمریکا لە دۆسیەی تیرۆری سەردار سولەیمانی بێ سزا دەرناچێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە گرینگترین ئامانجی ئێمە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ بێ سزا مانەوەی ئەمریکایە، وتی: تا کاتێک کە بەرپرسانی ئەو ڕووداوە لێپرسینەوەیان لێ نەکرێت، ڕاناوەستین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە هۆکارەکانی هێرشی گوللە هاوەن لە عێراق وتی: ئێمەوە هێرش بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیک و نیشتەجێیەکان ڕەت دەکەینەوە. ئەوەش کە ئەمریکا پاگەندەی دەکات سەبارەت بە ئەو هێرشانە ڕەت دەکەینەوە و ئیدانەی دەکەین. ئێمە بەدوای ئاڵۆزییەوە نین.

خەتیب زادە سەبارەت بە تیرۆری سەردار سولەیمانی وتی: سەردار سولەیمانی یەکێک لە لایەنەکانی یەکسانی هێز لە ناوچەکە و ئاشتیخوازترین کەسایەتی ناوچەکە بوو. گرینگترین ئامانجی ئێمە ڕووبەڕوو بوونەوەی بێ سزا مانەوە هەوڵی ئەمریکا بوو. تا کاتێکیش لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئەو ڕووداوە نەکەین ڕاناوەستین. سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە ئەو بابەتەی شوێنگیری کردووە و زیاتر لە سەد کۆبوونەوەی دیپلۆماتیک، نووسراو و ... لەو بارەوە بەڕێوە چووە و ئیزن نادەین خوێنی ئەو شەهیدە بەفیڕۆ بچێت.

News Code 35363

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =