بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لقی حەوتەمی دادگای سزای ئەنقەرە لە دەنگی خۆیدا نووسی: پارێزەری تۆمەتبارەکە بەس نموونە ئینگلیزییەکەی داخوازی ئازادیی دەمیرتاشی ڕادەستی دادگا کردووە. بەم پێیە داواکاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بۆ پێداچوونەی یاسایی نییە.
ماهسونی کارامان پارێزەری دەمیرتاش لەو بارەوە دادگاکەی تورکیای تۆمەتبار کردووە.
دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا ڕۆژی 22 ی دیسەمبەر لە فەرمانێکدا دەستگیر کرانی دەمیرتاشی پێچەوانەی یاساکانی مافی مرۆڤی ئەورووپا وەسف کردووە و خوازیاری ئازادی بەپەلەی دەمیرتاشی کردبوو.
بۆچوونی ئێوە