گرووپێکی چەکدار بەرپرسیارێتی هێرش بۆ سەر سەربازەکانی ئەمریکای لە ئەستۆ گرت

گرووپی قاسم جەبارین عێراق بەرپرسیارێتی هێرش بۆ سەر کاروانە لۆجستیکییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراقی لە ئەستۆ گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو گرووپە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: داگیرکارانی ئەمریکی و گرووپەکانی سەر بە ئەوان لە هەر کوێ کە ببن، دەپێکرێن. گورزەکانی ئێمە لە داگیرکاران کوشندە دەبێت و گوللەکانمان بە هەڵە ناڕۆن.

شیاوی باسە کە دوێنێ هەینی کاروانە لۆجستیکییەکانی سەربازانی ئەمریکی لە خاکی عێراق هێرشیان کرایە سەر و دوایین ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکەن کە چوارەمین کاروانیش لە پارێزگای بابل کراوەتە ئامانج کە دوای هێرشە هێزە ئەمریکییەکان جووڵەی خۆیانیان لە ڕێڕەوی جەریشان ڕاگرتووە.

کاروانی یەکەم لە ناوچە سەماوە و کاروانی دووهەم لە دیوانیە و کاروانی سێهەم لە پارێزگای زیقار کرانە ئامانج.

News Code 35336

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =