شەڕی ئابووری دژی ئێران خەریکە کۆتایی دێت

سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئەبێ خێرا ئاگری گەمارۆکان بکوژێنەوە، وتی: ئاڵبەت ئێمە پێویستمان بە بەزەیی کەسێک لە جیهان نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە پیرۆزبایی بەبۆنەی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا مەسێح وتی: لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا پەیجوویەک لەلایەن خوداوە بوو و بە وتەی قورئانی پیرۆز ئەو قسەی خودا بوو و هۆی بەرەکەتی مرۆڤ لە سەرەتاوە تا ڕۆژی قیامەتە.

ناوبراو وتیشی: ئەم پێنجشەممەیە ڕۆژێکی خۆش بوو لە بەر کرانەوەی پڕۆژەی یەک ملیار یۆرۆیی. ئەو کرانەوەیە لە کاتی شەڕی ئابووری ڕووی دا کە ئەبێ ئەوە لە هەموو چالاکان و فەرماندەکانی شەڕی ئابووری پیرۆزبایی بڵێین.

سەرۆک کۆمار وتی: ئەگەر شەڕی ئابووری 30 ساڵیش بخایێنێت دیسان خەڵکی ئێمە دەوەستن و بەرخۆدان دەکەن ئەگەرچی بە بڕوای من ئەو شەڕە خەریکە کۆتایی دێت و ئەوەی کە فەرماندەیی ئەو شەڕەی دەکرد خەریکە دوایین هەناسەکانی بواری سیاسی خۆی لێدەدات.

ڕۆحانی گەمارۆکانی بەرهەمی هاوبەشی ئیسرائیل، هەندێک وڵاتانی ناوچەکە و توندڕەوەکانی ئەمریکا وەسف کرد و وتی: ئێمە ئەبێ پیلانی دوژمنان تێکبدەین و نەهێڵین ئەو ستەمە درێژەی هەبێت. ئێمە ئەبێ خێرا ئاگری گەمارۆکان بکوژێنینەوە ئاڵبەت لەو ڕێگایەدا پێویستمان بە بەزەیی کەس نییە و ئەوە گرینگە لە ئەمریکا دەست لە گەمارۆکان هەڵبگرێت.

News Code 35323

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =