کاردانەوەی زەریف بە پاگەندەکانی ترامپ دژی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی تویتەریدا ترامپی خستە بەردەنگەوە و نووسی: ناتوانن بە خستنە مەترسیی هاووڵاتیانی خۆتان لە دەرەوە، سەرەنجەکان لە شکستە ناوخۆییەکانتان دوور بخەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەاد زەریف بەربەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەو پەیامەدا هەروەها چەند تویتێکی ترامپ کە باراک ئۆبامای بە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران هان دابوو، بڵاو کردەوە.

ترامپ ساڵی 2012 لە تویتێکدا کۆماری خوازەکانی ئەمریکای خستبووە بەردەنگەوە و ڕایگەیاند: ئیزن مەدەن کە ئۆباما لە کارتی ئێران بۆ دەسپێکی شەڕێک بە مەبەستی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکان کەڵکوەربگرێت. کۆماری خوازەکان! وشیار بن.

ناوبراو ساڵی 20111 ەش لە تویتێکدا نووسیبووی: ئۆباما بۆ ئەوەی کە لە هەڵبژاردن سەربکەوێت لەگەڵ ئێران شەڕ دەکات.

ترامپ سەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تویتێکدا نووسی: باڵوێزخانەی ئێمە لە بغدا ڕۆژی یەکشەممە هیرشی کرایە سەر. سێ هاوەن کە هیچیان چالاک نەبوون. ئیوە پێتان وایە لە کوێوە هاتبوون: ئێران. ئێستا ئێمە قسەگەلێک لە هیرشی زیاتر دژی ئەمریکییەکان لە عێراق دەبیسین

News Code 35319

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =