بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی رابردو لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری جۆلەمێرگ دەستگیرکرا، دواتر براوەتە و لەوێشەوە رەوانەی زیندانکراوە.
دوێنێ له‌یلا گوڤه‌ن به‌تاوانی "ئه‌ندامبون له رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار" و دوجار "پرۆپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار" سزادرا و بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنیشی بۆ ده‌ركرا.
پرۆسه‌ی دادگایی كردنی له‌یلا گوڤه‌ن به‌تۆمه‌تی لێدوان به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كه له ناوچه‌ی عه‌فرین له سوریا له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه له هۆبه‌ی نۆی دادگای سزا قورسه‌كانی دیاربه‌كر ئه‌نجامدرا.
داواكاری گشتی له دادگاییەکەدا داوای كرد، له‌یلا گوڤه‌ن سزا بدرێت، به‌ڵام پارێزه‌ره‌كانی گوڤه‌ن رایانگەیاند، بریكارده‌ره‌كه‌یان بێ تاوانه و داوایان كرد، بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ ده‌ربكرێت.
بۆچوونی ئێوە