بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێنین پلاسخارت، نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق کۆبوونەوە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
نێچیرڤان بارزانی ئەوەی دووپات کردەوە کە "چاره‌سه‌ركردنى يه‌كجاره‌كى و گشتگيرى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا كليلى سه‌قامگيريى عێراق و پێكه‌وه‌ژيانه."
لە دیدارەکەدا جێنين پلاسخارت جەختی لەوە کردەوە کە "پەیوەندییەکی باشی نیوان هەولێر و بەغدا له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه."
هەروەها نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق پشتگيريى خۆیانی بۆ گفتوگۆى نێوان هەولێر و بەغدا ده‌ربڕى و هيواى خواست كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای خواست نەتەوە یەکگرتووەکان لە هاندانی هەولێر و بەغدا بۆ سەرکەوتنی گفتوگۆكان به‌رده‌وام بێت و له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانياندا هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە ده‌بێت ده‌سه‌ڵات و لايه‌نه عێراقييه‌كان به گيانێكى به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بکەن و رێككه‌وتنه‌كانيش جێبه‌جێ بكرێن.
هەروەها هەردوو لا دۆخی ئەمنی و ئابووری و تەندروستی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان لە عێراق تاوتوێ کرد.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەیاندا باس لە ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى وڵات کرا.
بۆچوونی ئێوە