بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌عید خه‌تیب زاده، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ڕایگەیاند: شوێنە دیپلۆماتیکەکان زۆر جار لە عێراق هێرشیان کراوەتە سەر و ئێران لەمبارەوە هەڵوێستی یەکسانە و بلای ئێمە هێرش بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکان قبووڵ کراو نییە.
وتیشی: گومان له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه هه‌یه، كه شه‌وی ڕابردوو كرایه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له‌به‌غدا و بەیاننامەکەی ئەمریکا سەبارەت بەو هێرشەش جێگای گومان بوو، دەتوت لە پێشەوە ئامادە کرابوو.
ئەوەشی وت کە قسەکان و تۆمەتەکانی پەمپەئۆ ئیدانە دەکەین و هۆشداریش بە ڕژێمی ئەمریکا دەدەین کە بە دوای شەڕ و ئاژاوە نانەوە نەبن .
بۆچوونی ئێوە