بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمپانیای ڕاپرسی AREA ی تورکیا لە ڕاپۆرتێکدا دوایین ئەنجامەکانی ڕاپرسیی خۆی بڵاو کردووەتەوە کە یەکێک لە ئەنجامەکانی ئەو ڕاپرسییە بەرزبوونەوەی ئاستی ناڕەزایەتی لە سیستەمی کۆماری خوازی لە تورکیا و بەرزبوونەوەی ئاستی داخوازییەکان بۆ گەڕانەوە بۆ سیستەمی پەرلەمانییە.
بە پێی ئەو ڕاپرسییە سەدا 47.3 خەڵکی تورکیا ڕازی بە سیستەمی کۆماری خوازین و سەدا 52.7 ی خەڵکیش ناڕازی لە ئەو سیستەمەن و داوای سیستەمی پەرلەمانی دەکەن.
هەروەها لە ئەو ڕاپرسییەدوایی دەنگی پارتە سیاسییەکان وەکوو خوارەوەیە:
هاوپەیمانی کۆماری بریتی لە پارتی داد و گەشە و پارتی جووڵەی نەتەوەیی تورکیا(مەهەپە): سەدا 49.9
هاوپەیمانی نەتەوە بریتی لە پارتی کۆماری خوازی گەلانی تورکیا(جەهەپە) و پارتی باش: 33.5 لەسەد
پارتی دیمۆکراتیکی گەلان(هەدەپە): 10.4
پارتەکانی دیکە: 6.8 لەسەد
بۆچوونی ئێوە