نەوتی هەرێمی کوردستان هەرزانتر لە نەوتی عێراق دەفرۆشرێت

وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند: نەوتی هەرێمی کوردستان، 6-7 دۆلار هەرزانتر لە نەوتی عێراق دەفرۆشرێت

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی عەلاوی لەو بارەوە وتی: لەگەڵ هەرێمی کوردستان لسەر نەوت ڕێککەوتووین و ئەبێ ڕێککەوتنەکە لە پەرلەمانیش پەسەند بکرێت.

بە گویرەی هەواڵەکان سەبارەت بە ڕەشنووسی بودجەی ساڵی ٢٠٢١، نرخی هەر بەرمیل نەوت ٤٢ دۆلار دایری کراوە و بڕایرە ڕۆژانە سێ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکرێت کە ٢٥٠ هەزاری هی هەرێمی کوردستان دەبێت.

عەلاوی وتیشی: نەوتی هەرێمی کوردستان 6-7 دۆلار کەمتر لە نەوتی عێراق دەفرۆشرێت کە ئەگەر هەریمی کوردستان لەگەڵ ڕادەست کردنی بە دەوڵەتی ناوەندی ڕێکبکەوێت و پەرلەمانیش پەسەندی بکات، بەشی بودجەی هەرێمی کوردستان لە ئەو پارەیە دەدرێت.

News Code 35274

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =