بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، داود خەسرەوانجەم، لەو بارەوە ڕایگەیاند: هەموو ساڵێک لە هەفتەی لێکۆڵینەوە کەسانێک لە بوارە جیاوازەکان وەکوو کەسایەتی نموونە دەناسرێن کە بەختەوەرانە ئەمنیش ئەمساڵ بە وەدەستهێنانی خاڵی پێویست وەکوو توێژەری نموونە لە بواری خزمەتگوازی پارە و بانکی لە ئاستی ئێران ناسێندرام.
ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بە چالاکییەکانی خۆی لە بواری جیاواز وتی: جگە لە نووسینی چەند کتێب، تا ئێستا چەندین وتارم لە گۆڤارە بەناوبانگەکانی ئێران و جیهان لەچاپ دراوە.
شیاوی باسە کە دکتۆر داود خەسرەوانجەم ساڵی ١٣٩٥ بە پێی گەڵاڵەی هەڵکەوتەکان و بە وەدەستهێنانی خاڵی پێویست لە بانکی تجارەت وەرگیرا و ئێستا لە بەشی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ڕێکخراوی بانکی تجارەت لە تاران خەریکی چالاکییە.
بۆچوونی ئێوە