ئەو دەستەی سەروەتی هەرێمی کوردستانی پێسپێردراوە دەستێکی ناپاکە

 سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت: ئەو دەستەی ئەم ھەموو سەروەت و سامان و پارە و داھاتەی کەوتۆتە بەردەست، دەستێکی ناپاک و نائەمینە و ھیچی تر.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت کە ئەگەر گەندەڵیی زەبەلاح و فەزاحەتی حوکمڕانی نەبێت، بەچی پێوەرێک ناتوانی ئیدارەی سێ پارێزگا بکەی بە فرۆشتنی ٥٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و داھاتێکی زۆری دەروازە سنورییەکان و ئەو پارە زۆرەی وەک باج و سەرانە سەپاندوتانە بەسەر خەڵکی کوردستاندا.

عەبدولستار مەجید سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت کە پەرلەمانى کوردستان بە دەردێک براوە کە سەرۆکایەتیەکى لاوازی هەیەو بۆتە پاشکۆو دامەزراوەیەکى شکڵی.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئێستا ناچار نەبوون لە دەرگای ھەرچی حزب و بەرپرسی عێراقە بوەست و لێی بپاڕێنەوە تا موچەی دوو مانگتان بۆ بنێرێت و ئەرکی ئێوە بەس دابەشکردنەکەی بێت .

هەروەها عەبدولستار مەجید دەشڵێت، ئەمەی ڕوودەدات و ئەو نەھامەتییەی بۆ ئەم میللەتەتان سازکردووە، نەتیجەی ئەوەیە کە بەداخەوە ئێوە ئەھلی حوکمڕانیی نین، ئەو دەستەی ئەم ھەموو سەروەت و سامان و پارە و داھاتەی کەوتۆتە بەردەست، دەستێکی ناپاک و نائەمینە و ھیچی تر.

News Code 35260

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha