سەرەتاکانی داڕووخانی ھەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە

ڕابون مه‌عروف، سەرۆكی فراكسیۆنی ئایندە لە پەرلەمانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت "ئێستا ئیتر سەرەتاکانی داڕوخانی ھەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌نوسینێكدا به‌ناونیشانی "سەرەتای داڕوخان: چارەسەر لە ھەولێرە" ڕابوون مه‌عروف ڕایگه‌یاندووه‌:"لە دوای راپەڕینەوە نوخبەی دەسەڵاتدار لە ھەرێم، کێبڕکێ دەکەن لەسەر پایەماڵ کردنی بنەماکانی حوکمڕانی ھاوچەرخ و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی سیاسی و کولتوری و کۆمەڵایەتی."

لە بەشێکی دیکەدا دەڵێت: "ئێستا ئیتر سەرەتاکانی داڕوخان (إنھیار) ی ھەرێمی کوردستان دەستی پێکردوە. داڕوخانێك کە لەگەڵ خۆیدا کێشە و دۆزی کورد دەخاتە ناو تونێڵێکی تاریکەوە."

ڕابون مەعروف نووسیویەتی: ەو قەیرانانەی بەرۆکی ھەرێم و گەلی کوردستانی گرتووە، سەرئەنجامی دیدی پارتی و یەکێتییە بۆ حوکمڕانی. ئەزمونی دەیان ساڵەی حوکمڕانی ھەرێم نمونەیەکی دەگمەنە لە غیابی مۆراڵ لە سیاسەت و حوکمڕانیدا. ئەوەش واتە ئەم ئەزمونە سەرتاپا دژایەتی ھەیە لەگەڵ ئەو بنەما و بەھانانەی بوونەتە ھۆی پێکھێنانی.

دەشڵێت: "نوخبەیەکی دەسەڵاتدار، نیشتیمان و گەلەکەیان لە ناو تراژیدیا و کارەساتدا جێھێشتوە و سەرقاڵی قاچاخچێتی و فەرھودی سامانی وڵاتەکەن و زۆرینەی خەڵکەکەش لە نێوان بەرداشی ناحەزانی دەرەکی و دەسەڵاتداری بێباکی ناوخۆییدا گیریانخواردوە."

 ئەوەشی وتووە کە دەتوانین بڵێین: میلەتی ئێمە کەوتوەتە دەست کۆمەڵێك کوێر کە نازانن ئەم میلەتە بەرەو کوێ دەبەن!

جەختیش دەکات کە "پێویست و گرنگە بزانین، کە ھەرێمی کوردستان بەھۆی خراپی نمونە حوکمڕانییەکەیەوە بە ئێستا گەیشتوە و چارەسەریش تەنھا و تەنھا گۆڕانکاری ریشەییە لە سیستەمی سیاسی و حوکمڕانی لە ھەرێم. قەیرانی سیاسی لە ھەرێم، بە کرانەوەی زیاتر و ھەڵکشان بەرەو پێکەوە ژیانی راستەقینەی سیاسی چارەسەر دەکرێت نەك توندکردنەوەی پایەکانی ستەمکاری سیاسی."

سەبارەت بە قەیراانی دارایش دەڵێت:" ھەروەھا چارەی قەیرانی داراییش، کۆنترۆڵ کردن و کۆکردنەوەی تەواوی داھاتەکانی نەوت و گومرگی دەروازە سنورییەکان و باج و ئنجا شەفافیەت لە بەڕێوەبردن و دابەشکردنی داھاتەکانە."

News Code 35254

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha