دیداری ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی پارتێکی کوردی لە تورکیا

سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە لەگەڵ سەرۆکی پارتی کوردی و ئیسلامگەرای هودا پار دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لەگەڵ ئیسحاق ساغلام، سەرۆکی پارتی کوردی و ئیسلامگەرای هودا پار دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە گوێرەی هەواڵەکان، ئەو دیدارە لە پشت دەرکەی داخراو و بە بێ ئامادە بوونی میدیاکان ئەنجام دراوە و لایەنەکان دوای ئەو دیدارە سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەو دیدارە گرینگە قسەیەکیان نەکرد.

لە ئەو دیدارەدا جگە لە ساغلام، زەکەریا یاپیچی ئوغڵو، سەرۆکی پیشووی پارتی هودا پاریش ئامادە بوون.

هەندێک لە کارناسان ئەگەری ئەوە دادەنێن کە ئەو گفتوگۆوە لەسەر دەسپێکی ڕەوتی ئاشتی کوردی نوێ لە تورکیا بەڕێوە چووە.

News Code 35242

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =