ئەمریکا لە عێراق چەک دەنێرێت بۆ داعش

وتەبێژی کەتیبەکانی قاسم جەبارین لە گەڵاڵەی ئەمریکا بۆ پاڵپشتی لە بواری چەک و تەقەمەنی لە داعش لە عێراق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، ئەبوو موجتەبا قورەیشی وتەبێژی کەتیبەکانی قاسم جەبارین ڕایگەیاند کە ئەمریکییەکان بۆ پاڵپشتی لە داعش و زیاد کردنەوەی چالاکییەکانیان، بە نهێنی چەک دەنێرێت بۆ عێراق.

ناوبراو زیادی کرد: ئەوان مووشەک، چەک و جیهازاتی سەربازی دەهێهننە عێراق تا بە پێدانی ئەوانە بە تیرۆریستەکان و ئەنجامی هێرش، گرووپەکانی بەرخۆدان بە کوشت و کوشتار و هێرش تاوانبار بکەن.

ئەبوو موجتەبا وتیشی: هەفتەی ڕابردوو فڕۆکەیەکی سی ١٣٠ لە بنکە عەین ئەسەد نیشتەوە کە لە کوەیتەوە هاتبووە عێراق و ٣٢ سسیتەمی هاویشتنی هاوەن و جیهازاتی تری هێنابوو.

News Code 35230

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =