بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت وتی:هیچ پێکوتەیەک بۆ کۆرۆنا لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە نەناسێندراوە و بەڵام ئێمە بە دوای کڕینی ڤاکسینین تا هاووڵاتیان بتوانن لە مانگەکانی داهاتوو لە ئەو پێکوتەیە بەهرەمەند بن.
حەسەن ڕۆحانی ڕایگەیاند ئەمڕۆ ٢٧ ی سەرماوەزە کە وەکوو ڕۆژی جیهانی بێ توندوتیژی و توندڕەوی ناودێر کراوە کە ئەویش من وەکوو سەرۆک کۆماری ئێران پێشنیارم کرد و لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان پەسەند کرا.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئێران تەنای بە قسە دژی توندوتیژی و توندڕەوی نییە، زیادی کرد: لە کردەوەشدا هەموو هەوڵی خۆمان بۆ ڕێگری لە توندڕەوی و توندوتیژی لە ناوچەکە خستووەتە گەڕ.
سەرۆک کۆمار لە درێژەی قسەکانیدا بە وتنی ئەوەی کە هەموو جیهان بەرخۆدان و وەستانی گەلی ئێرانیان بینی، وتی:گەرچی ئێمە لە سەر پێی خۆمان وەستاوین بەڵام لە هەمان کاتدا ئەگەر وڵاتانی بەشدار لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بگەڕێنەوە سەر بەڵێنەکانی خۆیان ئێمەش دەگەڕینەوە سەر بەڵێنەکانمان.
ڕۆحانی باسی کرد : ئێمە لە هاتنی جۆبایدن زۆر خۆشحاڵ و گەشبین نین بەڵام لە ڕۆشتنی ترامپ وەکوو کەسێک کە ڕێگری دەکرد لە دابین کردنی ڤاکسینی کۆرۆنا، خۆشحاڵین چونکوو ئەو بە هیچ بنەمایەکی ئەخلاقی و مرۆیی پێبەند نەبوو.
بۆچوونی ئێوە